ژن

بە بیانووی نەپۆشینی حیجاب شۆفێرێک لە ئورمیە دوو ژنی کرد بەژێرەوە

لە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ شۆفێری ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پرشیا کە ژن و پیاوێکی تێدا بووە، لە شەقامی کاشانی دوو ژنی کردووە.

ڕاگەیەندراوە، کە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبیلە لە پاش ئەوەی کە لەسەر پۆشینی حیجاب، هۆشداریی داوە بە دوو ژن و ئەو دوو ژنەش گوێیان بە هۆشدارییەکانی ئەو کەسە نەداوە، شۆفێرەکە کردوونی بەژێر ئۆتۆمبێلەکەیەوە.

دوابەدوای ئەو ڕووداوە، ئەو کەسە بە ئۆتۆمبیلەکەیەوە هەڵهاتووە و تاکو ئێستا دەستگیر نەکراوە، هاوکات دۆخی تەندروستیی یەک لەو ژنانەی، کە کراوە بە ژێرەوە ناجێگر بووە و هەردووکیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری ئورمییە کراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌