جیهان

ئاگرکەتنەوە لە کالیفۆڕنیا مەترسی لەسەر گیانی هەزاران هاوڵاتی دروست کردووە

وەزارەتی بەرەنگاربوونەوەی ئاگر و پاراستنی دارستانەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاگری دارستانەکانی کالیفۆڕنیا مەترسی لەسەر گیانی هەزاران هاوڵاتی ناوچەکە دروست کردووە.

ڕاشگەیەندراوە ئاگرەکە گەورەترین ئاگرکەوتنەوەی سروشتی بووە لە ئەمریکا و سێیەمین گەورەترین ئاگر بووە لە مێژووی کالیفۆرنیادا.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەو کەسانەی لە دارستانە باکوری ویلایەتی کالیفۆرنیا دەژین دووچاری ترسێکی زۆر بوونەتەوە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەهێز لە ناوچەکەدا. بەجۆرێک ئاگری ئەو جەنگەڵانە بۆتە هەڕەشەی سوتانی هەزاران ماڵی ئەو ناوچەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌