ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازی لە بارزانی هەڵە بووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، هەڵکردنی ئاڵای باشووری کوردستان لە ڕێورەسمی پێشوازی کردن لە تیمەکەی نێچیروان بارزانی بۆ تاران بە هەڵەی کۆمیتەی جێبەجێکاری رێوڕەسمی پێشوازییەکان بە ناو کرد.

سەعید خەتیبزادە، ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەو روونکردنەوەیە لە سەر هەڵکردنی ئاڵاکەی باشووری کوردستان لە فڕۆکەخانەی تاران دا و جەختیش کردەوە کە ئێران هەمیشە پابەندی یەکریزی خاکی عێراق دەمێنێتەوە و لەو بارەیەوە تاران سیاسەتی نەگۆڕ و ئاشکرای هەیە.

دوو ڕۆژ پێش لە ڕێوەرەسمی پشێوازی کردن لە نێچیروان بارزانی و تیمەکە کە بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆکۆماری نوێ ئێران ، ئالای باشووری کوردستان هەڵکرا و کاردانەوەی جیاجیای بە دوای خۆیدا هێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌