ئێران

لە شاری کرمان چەکدارانی ڕژێم دوو هاوڵاتی بەلوچیان کوشت

چەکدارانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران لە شاری کرمان دوو هاوڵاتیان کوشت.

کەمپینی چالاکانی بولوچ، ڕایگەیاندوە، دوێنێ، لە شاری کهنوج سەر بە کرمان، دوو هاوڵاتی بەلوچی بەگوولەی چەکدارانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران ژیانیان لەدەست دا.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردوە ناسنامەی ئەو دوو هاوڵاتییە تا ئێستا لەبەردەست دا نیە و چەکدارانی ڕژێم بەبیانوی بونی باری قاچاغ تەقەیان لێ کردوون.

لە لایەکیترەوە کەمپینی چالاکانی بەلوچ ئاشکرای کردوە، هەردوێنێ، لە سنوری کەلەگان، لە بەلوجستان، چەکدارانی ڕژێمی ئێران تەقەیان کردوە و بەدەیان سەر ئاژەڵی باریان تەلەف کردوە.

بەپێی ئەوسەرچاوەیە لە دوومانگی ڕابردودا ئەوە سێیەمین جارە چەکدارانی سوپای پاسدارانی ڕژێم بەشێوەی ڕاستەوخۆ تەقە دەکەن کە بۆتە هۆی تەلەف بونی دەیان ئاژەڵ.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌