ئێران

لە بەندەری گەناوەی ئێران پێنج بەلەمی بارهەلگر سووتان

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە بەندەری گەناوە، سەربە پارێزگای بوشەهر لە باشووری ئێران، پێنج بەلەمی بارهەڵگر سووتان.

غوڵامڕەزا مێهرجو قائیمقامی گەناوە لە وتوێژێکدا لە گەڵ ڕاگەیاندنەکانی ئێران ، هەواڵەکەی پشت ڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندوە کە ئەو چوار بەلەمە بە بارەوە و بەلەمێکی دیکەی بارهەڵگر کە باری تیدا نەبووە سووتاون.

قائیمقامی گەناوە ڕاشیگەیاندووە: ئاگرکەوتنەوەکە زیانێکی زۆریی مادیی لێکەوتووەتەوە، بەڵام هۆکارەکەی هێشتا بۆمان ڕوون نەبووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌