کوردستان

هەپەهە: لە ئاڤاشین ٨ داگیرکەر کوژران و ژمارەیێکی دیکەش بریندار بوون

هەپەگە ڕایگەیاندووە، دوێنی گەریلاکان لە ناوچەی ئاڤاشین لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس و بە ڕۆحی فەرماندە مەحسوم کۆرکماز دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیان ئەنجام داوە و بە لانی کەمەوە ٨ داگیرکەر کوژراون و ژمارەیێکیش بریندار بوون.

بە پێ ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە، پێش نێوەڕۆی دوێنی گەریلاکان ناوچەی وەرخەڵی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین مۆڵگەیکی داگیرکەران دەکەنە ئامانج و لەو چالاکیەدا سێ لە داگیرکەرەکان کوژراون و دوانی دیکەشیان بریندار بوون.

هاوکات لە چالاکێیکی دیکە دا ٣ داگیرکەری دیکەش کوژراون.

لە قوڵێکی دیکەوە لە هەمان شوێن گەریلاکانی زەبریان لە داگیرکەران وەشاندووە و بە پێ ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە لەو چالاکیەشدا مۆڵگەیکی داگیرکەران روخێندراوە و ٢ داگیرکەر کوژراون.

هەر بە پێ ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە، دوێنی شەو کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ ٢٣:٠٠ ناوچەکانی مەتینا و ئەمرۆش ناوچە سنووریەکان و ناوچەی چەمچو لە هەرێمی زاپ بۆردمان کراون.

ئەو هێرشە ئاسمانیەی سوپای داگیرکەر زیانی بە سرۆشت و ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە و هیچ زیانێک بە گەریلاکان نەگەیشتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌