کوردستان

کەجەکە: بۆ ئەوەی ژینۆساید دووبارە نەبێتەوە، پێویستە پشتگیریی لە خۆسەریی ئێزدییەکان بکرێت

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی وەڕێوەبەری کەجەکە لێدوانێگ لە بارەی ساڵوەگەرد فەرمان کۆمەڵکوشی لە سەر ئێزدیەکان شەنگال بەڵاو کردەو. کەجەکە لەی لێدوانە نویساس: رێبەر ئوجالان پێشتر لەبارەی ئەوجور فەرمانێگ هوشداری داویە پەکەکە، وەخاترە گەریلاکان هەپەگە و یەژئاستار یەکسەر خۆیان رەسانە هەرێمەگە و ڕێگری لە قەتڵوعامێک گەورە گردن.

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان، کەجەکە، لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی فەرمانی سەر شەنگال ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە: “حەوت ساڵ لەوە پێش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ داعش هێرشێکی پاکتاوکارانەى کردە سەر شەنگال.

هەزاران کوردی ئێزدیی کوشت و هەزاران ژن و کچی ئێزدیی رفاند کە تا ئێستاش چارەنووسی هەزاران کەسیان دیار نییە. لە ساڵوەگەڕی ئەو پاکتاوکارییەدا کە ئێزدییەکان بە فەرمانی ٧٤ەمین ناوی دەبەن، یادی قوربانیان دەکەینەوە و بەڵێنی رزگارکردنی ژن و کچە ڕفێندراوەکان دووپات دەکەینەوە.”

کەجەکە بەبیری هێناوەتەوە کە رێبەری گەلی کورد عەبدولڵا ئۆجالان بە ماوەیەکی کورت پێش هێرشەکەی داعش پێشبینی ئەو هێرشەی کردبوو. رێنماییشی بۆ پاراستنی ئێزدییەکان دەرکردبوو. لەسەر ئەو ڕێنماییەش گەریلاکانی هەپەگە و یەژئاستار یەکسەر بە هانای ئێزدییەکانەوە چوون و ڕێگرییان لە ڕوودانی قەتڵوعامێکی گەورە کرد.

کەجەکە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی قەتڵوعامی لەوشێوە خۆسەریی و هێزی پاراستنی تایبەت بە ئێزدییەکانی بە مافێکی بنەڕەتیی ئێزدییەکانی زانیوە.

کەجەکە ڕایگەیاندووە: “ئەو هێرشە پاکتاوکارییە لەبەر ئەوە پێکهات کە ئێزدییەکان خاوەنی هێزی پاراستن و خۆبەڕێوەبەریی خۆیان نەبوون. ئەو فەرمانە پێویستیی خۆپاراستن و خۆبەڕێوەبەری وەک بنەڕەتی ترین مافی ئێزدییەکان دەخاتە بەرچاو. ئەو پاکتاوکارییە هەموو مرۆڤایەتیی قەرزاری ئێزدییەکان کردووە. ئەو قەرزەش بە قبوڵکردنی خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستنی ئێزدییەکان دەدرێتەوە.”

کەجەکە لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر بڕیاری پەرلەمانەکانی هەندێ وڵاتی ئەورووپایی و ڕایگەیاندووە: “پەرلەمانی هەریەک لە وڵاتانی بەلژیکا، هۆڵەندا، پورتەقاڵ و عێراق کوشتاری ئێزدییەکان لە سێی ئاگۆستی ٢٠١٤یان وەک ژینۆسایدی ئێزدییەکان ناو بردووە. ئەوە ئەگەرچی بڕیارێکی گرینگە بەڵام بێ کەمورتی نییە. بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژیی لەوچەشنە دووبارە نەبێتەوە، دەبێ پشتگیریی لە خۆسەریی ئێزدییەکان بکرێت.”

ئه‌مانه‌ش ببینه‌