ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا

سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئەبو سدیق ئەلخاشی، فەرماندەیەی لیوای ٩ی حەشدی شەعبی، لە دوای هێرشێکی چەکداریی چەند کەسێکی نەناسراو لە پارێزگای بابل کوژراوە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، ئەبو سدیق لەکاتێکدا ویستویەتی لە ماڵەکەی خۆی برواتە دەرەوە لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

هەروەها لەو هێرشەدا پاسەوانێكیش کوژراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبیش بریندار بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌