ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سوپای داگیرکەری تورکیا باکووری تل تەمەر تۆپباران دەکات

ئاژانسی هەواڵی هاوار ڕایگەیاندووە،پێش نێوەڕۆی ئەمرۆ سوپای داگیرکەری تورکیا تۆپبارانی ناوچەی باکووری تل تەمەری کردووە.

بە پێ هەاڵەکە، سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی قورس گوندی “دەردارە” لە سەر ڕێگای زیرگانە ی داوەتە بەر و زیانێکی زۆری بە سروشتی ناوچەکە و مڵک ماڵی هاووڵاتیان گەیاندووە.

سەبارەت بە ڕێژەی زیانەکانی ئەو هێرشە زانیاری بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوەهەرێمییەکان دەلێن زیانی گیانی نەبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌