کوردستان

هەپەگە: لە سەر چارەنووسی سێ گەریلامان چاوەڕێی روونکردنەوەی پەدەکەین

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل –هەپەگە، ڕایگەیاندووە کە پێشتر بۆ ڕای گشتی و گەلەکەمان ڕامانگەیاندبوو کە لە ڕۆژی ٢٦ی تەمووزەوە پێوەندیمان لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانمان لە گوندی بێخمەی سەر بە دەڤەری خەلیفان لە باشووری کوردستان بچراوە، لەو پەیۆەندەدا چاوەڕانی ڕاگەیاندراوی پەدەکە دەکەین.

هەپەگە ئاشکرای کردووە کە ئەو پۆلە گەریلایە لە سێ گەریلا بە ناوەکانی فەرماندە سەروەر سەرحەد، فەرماندەی ئەیالەتی خواکورک ، وەرگەش چراڤ و دژوار بەرخۆدان پێکدەهاتن کە فەرماندە سەروەر یەک لە فەرماندە بە ئەزموونەکان بووە لە بەرخۆدانییەکانی باکووری کوردستاندا و بڕیار بوو بۆ بەجێهێنانی ئەرکێک لە خەلیفانەوە بڕۆنە هەرێمی بادینان کە لە ئەنجامی هێرشێکدا لە گوندی بێخمەی خەلیفان لە لایەن هێزەکانی پەدەکەوە، پێوەندیمان بەو سێ هەڤاڵەمانەوە نەماوە.

لە کۆتاییشدا هەپەگە ئاماژەی بەوە کردووە کە لەسەر چارەنووسی ئەو گەریلایانە تاکوو ئێستا لە لایەن پەدەکەوە هیچ زانیارییەک ڕانەگەیندراوە و ئەوان بۆ ڕای گشتی گەلی کوردستان ڕایدەگەێنن کە  چاوەڕێی وڵامی فەرمیین لە لایەن پەدەکەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌