کوردستان

پەدەکە هێزی سەربازیی بۆ پشتەوەی سەنگەرەکانی گەریلا دەجوڵێنێت

بە پێ هەواڵێکی ئاژانسی رۆژنیۆز،دوێنی کاروانێکی سەربازی کە پێک هاتوون لە چەکدارانی پەدەکە لە شارناوچەی شێلادێی سەر بە شارۆچكەی ئامێدی باشووری کوردستان، هەوڵی داوە بەرەو ناوچەی ڕێنچبیراخ بڕوات كە لە ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلادایە.

کاروانە سەربازییەكەی پەدەكە كە پێكهاتبوو لە ئۆتۆمبێلی مەدەنی ‌و زرێپۆش، کە چوونە دۆڵی بالیندا، گەریلا هۆشداریی دانێ‌ بۆئەوەی بكشێنەوە.

رۆژنیوز ڕایگەیاندوە کە هێزەکانی پەدەكە، چەکیان لە گەریلاکان ڕاکێشاوە و كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بەڵام بە نێوەندگیریی گەل ‌و خوێنساردیی گەریلا بەوەی خوازیاری شەڕ نییە، ڕێگریی لە خوێنڕێژییەك كرا.

هەر بە گوێرەی ئاژانسەكە، هێزەکانی پەدەكە لە نزیک بنکەی سیری سوپای تورک لە شێلادزێ جێگیر بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌