کوردستان

هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە کۆڵبەرێکیان بریندار کرد

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕۆژژهەڵاتی کوردستانەوە ڕایانگەیاندوە کە رۆژی چوارشەممە ٦ گەلاوێژ،هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بڕۆێشكانی سەر بە بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆلبەرێک یان بریندار کردووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارە “ڕەسول مەولایی” ڕاگەیندراوە و خەڵکی ناوچەکە بووە.

دەوترێت دوایی گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شاری بانە،پزیشکەکان بە هۆی قورسی برینەکەیەوە ناچار بوون قاچێکی ببڕنەوە.

ناوبراو بۆ دابین کردنی بژیۆێ ژیان و لە بەر نەبوونی هەلی کار بە ناچاری لە سەر سنوورەکانی کۆڵبەری دەکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌