کوردستان

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بناری قەندیلیان بۆردمان کرد

ئاژانسی هەواڵی فۆرات ڕایگەیاندوە،سەرلەبەیانی ئەمرۆ فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای داگیرکەی تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی ئیندزە، لێوژە، زەنگەلین، کونەکۆتر، ماونان، گەلی تەوەرەش-ی بناری قەندیل و چەند گوندێکی سنووری وەرتێیان کرد.

هەروەها درەنگای شەوی ڕابردووش ناوچەکانی کورتەک، بۆکریسکان، زێوکە، ئیندزێ، لێوژە، بەردقەڵشیو، قەڵاتوکان و چیای بێرمکە بەچڕیی بۆردوومان کران.

لە ئەنجامی ئە هێرشە ئاسمانییەی سوپای داگیرکەی تورکیا، ئاگر لە پووش و پاوانی ناوچەکە کەوتووەتەوە، بەڵام تا ئیستا سەبارەت بە زیانەکانی ئەو بۆردمانە زانیاری زیاتر بڵاو نەکراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌