ژن

یەژاستار بە بۆنەی چالاکییەکەی ٢٧ تەموز لە گەڤەر پیرۆزبایی لە گەریلاکان کرد

فەرمانداریی بڕیارگەی یەژاستار بەبۆنەی چالاکیەکەی ٢٧ تەموز دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی گەڤەر پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەریلاکان کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەی یژئاستار هاتووە،ڕۆژی ٢٧ی تەمموز لە شارۆچکەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ، هێزەكانمان چالاكییەكیان لە دژی کاروانێکی سەربازیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئەنجام دا.

گەریلاکان لەو چالاکییەدا، بە تاکتیکی داهێنەرانەی گەریلای سەردەم و بە دانانی بۆمب، توانییان زرێپۆشێک لەناو ببەن ‌و لە ئەنجامدا، ٦ داگیرکەر سزا دران و ١٠ داگیرکەری دیکەیش بریندار بوون

یەژئاستار دەلێت:بەبۆنەی ئەم چالاکییە سەرکەوتووانەوە کە بە ڕۆحێکی بەرز و ئاپۆچییانە و لەسەر ڕێبازی بێکۆتایی ژنانی ئازاد پێکهاتووە، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئەو ژنە گەریلایانە دەکەین کە چالاکییەکەیان بەڕێوە بردووە و هەروەها پیرۆزبایی لە هەموو فەرماندە و شەڕڤانەکانی ئەیالەتەکە دەکەین.

هیوادارین گەریلاکانی ژن، مودێرنێتەی دیموکراتیک بە خەبات و فیداکاریی بە کردەوە نیشان بدەن و لە چالاکییەکانیان کە سوپای داگیرکەری تورکیا تووشی شوک دەکات، بەردەوام بن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌