جیهان

لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەڕلین دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا شەرمەزار کرا

بە کفنی سپی و ڕەنگی خۆێنەوە لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا هێرشەداگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و بێ دەنگی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە شەرمەزار کرا.

چالاکیەکە بە بانگەوازی کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگای کوردستان لە ئەڵمانیا پێک هات و تێدا ژمارەیک لە کوردستانیان و چالاکوانانی ئازایخوازی ئەڵمانی بەشداریان کرد.

ژمارەیەک لە بەشداربووانی چالاکییەکە بۆ نیشاندانی ئەو کۆمەڵکوژییە پەڕۆیەکی سپی وەکو کففن-یان لەبەرکردبوو، هەروەها بە بۆیەی سوور، ڕەنگیان کردبوو، وەک هێمایەک بۆ خوێنڕشتنی گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە.

لەو چالاکیەدا تیشک خرایە سەر هێرشی فاشیستەکان بۆسەر کوردانی باکووری کوردستان و جەخت لە سەر فراونتر کردنی تێکوشانی هاوبەشی کوردستانیان و ئازادیخوازان لە بەرانبەر فاشیزم کرایەوە

بڕیارە چالاکێکی هاوشێوە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و چەندین شوێنی دیکە بەڕێوەبچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌