ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هێرشی موشەکی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

بەرەبەیانی ئەرۆ دوو موشەکى کاتیۆشاوە هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ناوچەى سەوزى بەغدا .

بە پێی ڕاگەیاندنەکانی عێراق، ئەو هێرشە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانى ماددى بۆ سەر ئەو ماڵ و ئۆتۆمبێلانە هەبووە کە لە نزیکى باڵوێزخانەکە بوون.

ڕۆژى سێشەممەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پاش کۆبونەوەى لەگەڵ کازمى ڕایگه‌یاند، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هێزی شەڕکەری ئەمریکا دەگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان و، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە.

پێشتریش چەندین جار هێرشی موشەکی کراوەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە دەزانێت.

ئەو گروپە چەکدارانە جەخت لە سەر بەردەوامی هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا دەکەنەوە تا کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق.

لە بەرانبەریشدا ئەمریکا دەلێت، هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی هێزەکانی لە عێراق دەگرنە بەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌