جیهان کوردستان

ناوەندێکی مافی مرۆڤ: رژێمی ئێران ٣٢٩ چالاکی ڕۆژهەلاتی لە باشووری کوردستان تیرۆر کردووە

ناوەندی مافی مرۆڤی ، برومەند، کە بارەگاکەی لە ئەمریکایە، ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەنجامدانی تیرۆر و ڕفاندنی دژبەرانی دەسەڵاتی ئێران لە دەرەوەی وڵات بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ئەو حاڵەتانە زۆر زیاترن بەڵام ئەم ژمارەیە  بە بەڵگە سەلمێندراون.

بە پێ ڕاپۆرتەکە رژێمی ئێران لە ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵدا، ٥٤٠ کەسی لە دەرەوەی وڵات ڕفاندووە یان تیرۆر کردووە کە ٣٧٩ حاڵەتی ئەو ڕفاندن و تیرۆانە لە باشووری کوردستان ئەنجامدراوە کە ٣٢٩ حاڵەتی تیرۆر بووە.

ڕاپۆرتەکە بە ئاماژەدان بەوەی کە زۆربەی تیرۆرەکانی دەسەڵاتی ئێران لە وڵاتانی دراوسێی و ئەو وڵاتانەی کە شەفافییەت لە دەزگای دادوەرییاندا نییە ئەنجامدراوە و بەمشیوەیەی خوارەوە، ئاماری تیرۆر و ڕفاندنەکانی دەسەڵاتی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات خستووەتە ڕوو:

٣٨٠ حاڵەت لە کوردستانی عێراق “باشووری کوردستان”، ٣٠ حاڵەت لە عێراق، ٣٠ حاڵەت لە پاکستان، ٢٨ حەڵەت لە تورکیا، ١٣ حاڵەت لە فەرەنسا، نۆ حاڵەت لە ئەفغانستان و ٦٠ حاڵەتی دیکەش لە وڵاتانی؛ ئەڵمانیا، نەمسا، سویسرا، بەریتانیا، سوید، هۆڵەندا، ئەمریکا، ئیمارات، تاجیکستان، تانزانیا، ئازەربایجان، هندستان، فیلیپین، پۆلەندا، ئیسپانیا و چەند وڵاتێکی دیکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌