ئێران

سەرهەڵدانی خەڵک دژی دەسەڵات لە ئێران گەیشتە ئیسفەهان و ئەیوان

دوێنی لە سێزدەهەمین شەوی سەرهەڵدانی خەڵک لەهەریمی ئەحواز و شارەکانی دیکە دژ بە دەسەڵات لە ئێران، لە شارەکانی ئەسفەهان و ئەیوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک لە سەر شەقامەکان بوون.

بە پێ ڕاپۆرت و ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراونەتەوە،خەڵک لە شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە دەسەڵات دروشم دەڵێنەوە و هاوپشتی خۆیان بۆ سەرهەڵدانی خەڵک لە شارەکانی دیکەی ئێران و ئەحواز دەردەبڕن.

هەروەها لە شارۆچکەی بەهارستانی ئیسفەهان خەڵک لە شەقامەکان دژ بە دەسەڵات دروشم ئەڵێنەوە و وێنە هەڵواسراوەکانی خامنەیی دەسووتێنن.

سەرهەڵدانی خەڵک لە هەرێمی ئەحواز سێزدە شەو پێش، دژ بە بی ئاوی و پچڕانی کارەبا دەستی پێ کرد و بوو بە سەر هەڵدان دژی دەسەڵات لە ئێران و شارەکانی دیکەشی گرتەوە.

لە ڕۆژانی ڕابردووشدا لە شارەکانی تاران، کەرەج، تەورێز، کرماشان و بجنوورد ، خەڵک هاتنە سەر شەقامەکان و هاوپشتی خۆیان بۆ سەرهەڵدانی خەڵکی ئەحواز پیشاندا.

لە ئیستادا لەو شارانەی ناوەندی خۆپیشاندانەکانن  هێلەکانی ئنتەرنێت یا پچراوە یا بە ڕادەیەکی زۆر خاوکراوەتەوە،و زانیاری ورد سەبارەت بە ژمارەی کوژرراو یا خود بریندارە و دەستگیرکراوەکان نازانرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌