ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

خۆبەڕێوەبەریی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستورەکەی هەموار دەکاتەوە

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاندوە کە بە مەبەستی پەیرەو کردنی بەرزترین ئاستی دیمۆکراسی و تێپەڕاندنی کەموکوڕتییەکانی،بڕیاری هەمووار کردنەوەی دەستوور یا هەمان پەیمانی کۆمەڵایەتی داوە.

بۆ ئەم مەبەستە لێژنەێکی فراوان پێک هێنراوە کە تێدا نوێنەری هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا ئەندامن.

بەپێی ئەو بەرنامەی بۆ هەمواركردنەوەی پەیمانەكە دانراوە، دەبێت لەماوەی دوو مانگی تردا بنوسرێتەوە و تەواوبكرێت.

پەیمانی کۆمەڵایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ یەکەم جار لە ٢١-١٢- ٢٠١٤، بە بەشداریی کورد، عەرەب، چەرکەس، ئەرمەن، سوریانی، تورکمان و هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگا، نووسرایەوە و بوو بە بناغەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی.

لە ٢٩-١٢-٢٠١٦ بەهۆی پێشکەوتنی سیستمی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕزگارکردنی چەند ناوچەیەکی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پەیمانەکە هەموار کرایەوە.

ئەو پەیمانە پێک هاتووە لە ٩٤ مادە و خۆبەڕێوەبەریی پابەند دەکات، بە بەشداریی ژن بەڕێژەی ٥٠٪، واتە هاوسەنگیی تەواوی ڕەگەزیی، دەپارێزێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌