جیهان

پەڕلەمانی بەلژیک کۆمەڵکوژیی ئیزدییەکانی بە جینۆساید ناساند

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ پووشپەڕی ١٤٠٠ پەڕلەمانی بەلژیک بە زۆرینەی دەنگ کۆمەلکوژی ئیزدییەکانی وەک جینوساید ناساند.

لەو کۆبوونەوەیەدا لە کۆی ١٥٠ پەڕلەمانتار ١٣٩ پەڕلەمانتار ئامادە بوون و هەر هەموویان دەنگیان بە پرۆژە بڕیارەکە دا کە هەفتە ڕابردوو خرایە دەستووری کاری پەڕلەمانەوە.

ئەم بڕیارە پێشتر لە کۆمیتەی دەرەوەی پەڕلەمانی بەلژیک پەسەند کرابوو.

لە سەرەتای ئەم مانگەشدا پەڕڵەمانی هۆلەند پڕۆژە بریاری بە جینوساید ناساندنی ئیزدییەکان لە لایەن چەتەکانی داعەشەوە پەسەند کرد.

پیشتریش پەرلەمانی ئەوروپا، ئەنجوومەنی پەرلەمانی ئەوروپا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆمەڵکوژی ئیزدییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ بە جنیوساید ناساندبوو.

بۆ بە جینوساید ناساندنی ئەو تاوانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ،پێویستە بڕیارێك لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، یان دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەو مەبەستە دەربکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌