جیهان

بە هۆی بارینی باران و هەستانی لافاو لە ئەڵمانیا ٨١کەس گیانیان لە دەستدا و سەدانی دیکەش بێ سەروشوێنن

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بارن بارین و هەستانی لافاو لە دو هەرێمی ڕاین وێستفال و ڕاین لاند فاڵس-ی ئەڵمانیا بە لانی کەمەوە ٨١ کەس گیانیان لە دەستداوە و سەدان کەسی دیکە بی سەروشوێن بوون.

رۆژنامەکانی ئەڵمان ژمارەی بێ سەروشوێن بووانی لافاوەکە ١٣٠٠ کەس ڕاگەیاندووە و تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە گەڕان بە دوایی بێ سەروشوێن بووەکاندا و هەزار سەرباز بە هانای تیمەکانی فریاکەوتنەوە ڕوێشتوون.

ڕێژەی بارین بارینەکە دوێنی ١٠٠ بۆ ١٥٠ ملیمەتەر ڕاگەیندراوە و کارناسانی کەش ناسی دەلێن: بارینەکە لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا لە ئەڵمانیا کەم وێنەیە.

هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لە گیان لە دەستدانی لانی کەم ٦ هاوڵاتی و بە سەروشوێن بوونی ژمارەیەکی دیکەش لە هەرێمی لێێژ-ی بەلژیکاش دەکەن بە هۆی باران و هەستانی لافاو لە ماوەی رۆژی ڕابردوودا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌