کوردستان

هەپەگە: لە ئاڤاشین ٥ داگیرکەر کوژران و دو مۆلگەی سەربازی ڕووخێندران

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕایگەیاند؛ لە ئاڤاشین ٥ داگیرکەر کوژران و دو مۆلکە ڕووخێندران.

هەپەگە چالاکیەکەی وەک بیرهێنانەوەی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز بە ناو کردووە و دەلێت؛ بەرەبەیانی روژی ١٥ی ئەم مانگە ، گەریلاکان  لە دوو قوڵەوە داگیرکەرانیان لە گردی کوردینە کردوەتە ئامانج.

لە قوڵی یەکەمەوە لە نزیکەوە مۆڵگەیەک کرایە ئامانج، کە سێ داگیرکەر و چەکێکی بۆمبهاوێژی تێدا بوو، لە ئەنجامیدا مۆڵگەکە ڕووخێندرا، سێ داگیرکەرەکە کوژران و چەکە بۆمبهاوێژەکەش تێکشکێندرا.

هەروەها  لە قوڵی دووەمی چالاکیەکەدا  لە مۆڵگەیەکی دیکە درا، کە دوو داگیرکەر و چەکێکی”  ئا چوار”ی تێدابوو، مۆڵگەکە ڕووخێندرا، چەکەکە تێکشکێندرا و دوو داگیرکەرەکەش کوژراون.

دوربینی چاودێری تایبەت لە سەر گردەکەش تێکشکێندراوە.

بە پێ ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە، دوێنی ١٤ی مانگ سوپای داگیرکەری تورکیا بە چەکی ژەهراوی و گازی هێرشی کردووەتە سەر تۆنێلەکانی شەڕ لە مەیدانی وەرخەلێی ئاڤاشین.

بەرەبەیانی ئەمروش هێرشی داگیرکەران لە تۆنێلەکانی شەڕ  لە ئاڤاشین لە لایەن گەریلاکانەوە تێکشکێندراوە.

دوێنی هێلیکۆپتەرەکەن بەسەر مەیدانەکانی مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، مام ڕەشۆ، گردی سۆر و گردی سپی لە هەرێمی ئاڤاشین سووڕانەوە، کاتژمێر ٠٩:١٥ بۆ ١١:٣٠ خولەکی شەو، مەیدانەکانی وەرخەلێ و گردی سۆریان بە هێلیکۆپتەر بۆردوومانکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌