جیهان

زیاتر لە ١٦٠ گۆڕی دیکەی بێ ناو لە خۆێندنگای شەوانە و رۆژانەی کڵێساکەی کەنەدا دۆزرانەوە

بە پێ هەوالێکی ڕاگەیاندنە جیهانیەکان، لە خوێندنگایەکی شەوانە و رۆژانەی کڵێسادا لە هەرێمی بریتیش کۆلۆمبیای کەنەدا، زیاتر لە ١٦٠ گۆڕی دیکەی منداڵی بێ ناو دۆزرانەوە.

ئەو خۆێندنگایە لە نێوان ساڵانی ١٨٩٠- ١٩٧٠ بەردەوام بووە.

ئەمە چوارەم جارە گۆڕی بە کۆمەڵەی منداڵان لە کەنەدا بدوزرێتەوە، بۆ یەکەم جار لە ٢٩ی ئایاری ئەمساڵدا لە باخچەی خوێندنگایەکی کڵێسایی لە شاری کامپلۆپس لە ویلایەتی بریتیش کۆلۆمبیا، رووفاتی ٢١٥ منداڵ دۆزرایەوە.

لە ٢٤ی ٢٠٢١ حوزیراندا، لە باخچەی خوێندنگای کڵێسای ماریڤاڵ، لە ویلایەتی سیسکاچوان، گۆڕی تۆمارنەکراوی ٧٥١ منداڵى ديكە دۆزرایەوە.

هەروەها لە ٣٠ی حوزەیران دا، لە نزیک خوێندنگای ساینت یوجین لە ویلایەتی بریتیش کۆلۆمبیا لە کەنەدا، ١٨٢ گۆڕی تۆمارنەکراوی دیکە دۆزرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌