ژن

دوای بانگهێشت کردنی ناهید کەمانگەر لە لایەن ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر کرا

بە پێ هەواڵێکی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، روژی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕ، دوایی ئەوەی ناهید کەمانگەر بانگهێشتی ئیتلاعاتی کامیاران کراوە دەستگیریان کردووە.

دەوترێت دوایی دەستبەسەر کردنی ناهید کەمانگەر ڕەوانەی گرتووخانەی چاکسازی و پەروەردە لە شاری سنە کراوە.

ناهید کەمانگەر کچی حسێن کەمانگەر چالاکی سیاسیە کە ئیستە لە گرتووخانەی سنە ڕاگیراوە.

حسین کەمانگەر زستانی ١٣٩٧ی هەتاوی دەستبەسەر کرا و سزاێ ١٥ساڵ زیندانی کردنی بۆ بڕاوەتەوە،پارێزەرەکەی تانەی لە سزاکە داوە بەلام تا ئیستا هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌