ئێران ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئێران بە باشی باسی پێشكەوتنی دانوستانەکان لە گەل سعودیە دەکات

عەلی ڕەبیعی وتەبێژی حکومەتی ئێران ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، باسی پێشکەوتن لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیەی کرد و وتی: دانوستانەکانی لە سەر کێشەکانی نێوان دوو وڵات دۆستانە و بە نیاز پاکیی بەرێوە دەچێت.

ڕەبیعی ئامادەیی ئێرانیشی بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکان دووپات کردەوە و دەلێت: تاران ئامادەیە بە پشتبەستن بە نیازپاکیی دوولایەنە و دابینکردن بەرژەوەندیی هەردوو لا، بە شێوەیەکی جدیی بەردەوامی بە دانوستانەکان بدات.

ناوبراو هەروەها ئاماژەشی بەوەداوە، کە هەندێک بابەت لەنێوان دوو وڵات هێشتا چارەسەر نەکراوە و ناکۆکییمان لەسەریان هەیە، کە چارەسەر کردنیان پێویستیی بە کات هەیە.

دانوستانەکانی نێوانی ئێران و عەرەبستان سەرەتای مانگی نیسانی ئەمسال بە ناوبژیوانی عێراق لە بەغدا دەستی پێکردەوە.

لە ساڵی ٢٠١٦وە و بە دوایی هێرش کردنە سەر بالیۆزخانەی سعودیە لە تاران هەردوو وڵات پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان پچڕاندبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌