ژن

ڕۆمانی کچانی دووکەڵ و ئاگر لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی

ڕۆمانی “کچانی دووکەڵ و ئاگر” کە باسی تێکۆشانی ژنانی کورد دەکات، لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی.

نووسەر و وەرگێڕی باشووری کوردستان “شەفیق حاجی خدر” ڕۆمانەکەی وەرگێڕاوە.

ڕۆمانەکە لەلایەن “ئاڤا هۆما” نووسەر و ڕۆماننووسی کوردەوە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە و ژنی کورد وەک هێمای بەرخۆدان و ئاوەدانی نیشان دەدات.

شەفیق حاجی خدر بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوزی وتووە کە ئەو ڕۆمانە دەنگدانەوەی باشی لەناو خوێنەری ئینگلیزی زماندا هەبووە. هەروەها خەڵاتی ناتلسی ئەمریكایی بۆ پرسی دادپەروەریی كۆمەڵایەتیی و ژینگە بەدەست هێناوە.

ڕۆمانی کچانی دووکەڵ و ئاگر باسی خێزانیکی کوردی باشوور و هەروەها دایک و کچێک خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.

لە ڕۆمانەکەدا خێزانێكی كورد لە هەڵەبجەوە ڕوو لە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن. كچ و دایكێكیش لەكۆبانێوە ڕوویان لە مەریوان کردووە. بەڵام لەوێ ناوەستن و دەچنە تاران. لەتاران بەهۆی چالاكی سیاسیی و شەهیدکردنی براکەیەوە، جێگەیان نابێتەوە. دواتر یەکێکیان ڕێگەی هەندەران دەگرێتە بەر و ئەوی دیکەیان دەچێتەوە کۆبانێ. بەشداریی شۆڕشی کۆبانێ دەکات و دەبێتەهۆی ئازادکردنی کۆمەڵێک ژنی ئێزدی لەچنگی داعش. هەروەها یەکێک لە بونیاتنەرانی گوندی “ژنوار” لە ڕۆژئاوای کوردستانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌