ئێران

کارەبای زیاتر لە سەد و یەک شار لە ئێرانا بۆ ماوەی چەند کاتژمێر بچڕا

زیاتر لە سەد و یەک شاری ئێران کێشەی کەمی ئاو و کارەبایان هەیە. کاربەدستانی ڕژیم وتویانە هۆکاری بێ کارەبایی و کێشەی ئاو لەدەستدانی کونتروڵی سیستمی ئاو و کارەبا بوە.

دۆێنێ شەو لە زۆربەی گەڕەکانی شاری تاران و کەرەجا بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە کارەبا بڕا. بچڕانی کارەبا چەندین کاتژمێری خایاند. هێندێ شۆین لە یازدەی نیوە شەو تا پێنجی بەربەیان بێ کارەبا بوون.

بێجگە لە تاران و ئەلبورزز خەڵک لە توڕە کۆمەڵایەتیەکان باسیان لەوە کردوە کە لە شارەکانی ئەهواز، ئیسفەهان، مەشهەد، زاهدان، کرماشان، کەرەج، سمنان و زابول دا کارەبا بڕاوە. بەڵام بە گشتی باس لەوە دەکرێ کە سەد و یەک شار و ناوچەی جیا جیا لە ئێرانا توشی بچڕانی کارەبا بوون و لە هێندێ شۆێنا بچرانی کارەبا هەروا بەردەوامە.

هەروەها خەڵک ڕوووبەڕووی کەم ئاوی و کێشەی گەیاندی ئاو بونەتەوە و ئەوەش بوەتە هۆی نیگەرانی کۆمەڵگە.

بە هوی سیاسەتی هەڵەی کاربەدستانی حاکم و هەروەها ئەو ئاڵۆزیانەی لە ناوچەدا دروستیان کردووە گەلانی ئێران بێجگە لە بێکاری و هەژاری توشی کێشەی کارەبا و ئاویش بونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌