ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمریکا گەورەترین بارەگای سەربازی خۆی لە ئەفغانستان چوڵ کرد

بەپێی هەواڵێکی فرانس پرێس، کە لە زاری کاربەدەستێکی باڵای سەربازییەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ ئەمریکا گەورەترین بارەگای سەربازیی خۆی لە ئەفغانستان چوڵکردووە.

بارەگای بەگرام کە لە ویلایەتی پەروانی ئەفغانستان لە باکووری کابولی پایتەخت دایە، گەورەترین بارەگای سەربازیی ئەمریکایە لەو وڵاتە و نزیکەی ١٠٠ هەزار سەربازی ئەمریکا و ناتۆ تێدا دەمانەوە، کە وەکو بنکەیەکی ئاسمانییش بەکارهاتووە.

فرانس پرێس هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم بارەگایە دوای چوڵکردنی لەلایەن ئەمریکاوە، ڕادەستی هێزە سەربازییەکانی ئەفغانستان دەکرێت.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، چوڵکردنی بارەگای بەگرام، نیشانەییەکی ئاشکرایە بۆ کشانەوەی هەموو هێزە دەرەکییەکان لە ئەفغانستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌