ئێران

ئێران چاودێریی کردنی دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنەز سنووردار دەکات

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردوە کە ئێران چاودێریی کردنی دامەزراوە ئەتۆمی نەتەنز لە لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆم سنووردار دەکات.

بە پێ ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز،لە دوایی تەقینەوەکەی ناوەندی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز لە مانگی ڕابردوودا ، دەسەڵاتدارانی ئێران دەستڕاگەیشتنی لێکوڵەرانی ئاژانسی ئەتۆمی بەو ناوەندە سنووردار کردووە.

ماوەیەک بابەتی پاک کردنەوە ڤیدیۆە تۆمار کراوەکانی کامێرای چاودێری کردنی دامەزراوەی نەتەنز، لە ڕاگەیاندنە جیهانی و ئێرانیەکاندا باسی لێوە دەکرێت.

لەو بارەیەوە ، قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بە میدیاکانی وتووە کە ڤیدیۆ تۆمارکراوەکانی ناو بنەکە ئەتۆمییەکان و زانیاریی لەسەر ئەو بنکانە نادەن بە ئاژانسی وزەی ئەتۆم.

شایانی چاودێری کردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە لایەن لێکۆلەرانی ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆم-ەوە، یەکێک لە خاڵەکانی دانوستانەکانی ڤیەنا و بە گشتی لە خاڵە سەرەکییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ناسراوە بە بەرجامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌