ئێران

گۆڤاری فۆربێس: لە سەردەمی کۆرۆنا لە ئێران ژمارەی ملیۆنەرەکان زیاتر بووە

گۆڤاری فۆربێس لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا هەژماری ملیۆنەرەکان لە ئێران بەڕێژەی زیاتر لە ٢١ لەسەد زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢٥٠ هەزار کەس.

بەرزبوونەی هەژماری دەوڵەمەندەکانی لە کاتێکدایە کە ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لەلایەن ئەمریکاوە ڕووبەڕووی توندترین گەمارۆی ئابووری بووەتەوە.

لە ساڵی ڕابردووشەوە بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە دۆخی ئابووریی زۆرینەی خەڵکی ئێران خراپتر بووە. لە سێ ساڵی ڕابردوودا بەهای تمەنی ئێرانی لەبەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکاندا بەڕێژەی شەش قات دابەزیوە و لە بەرامبەردا نرخی کاڵاکان چەندین قات بەرز بووەتەوە.

بەپێی ئامارەکان لانیکەم ٣٨ ملیۆن کەس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر هێڵی هەژارییەوەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌