ئێران

موحسێنی ئێژەیی جێگای ئیبراهیمی رەئیسی لە دەزگای داد دەگرێتەوە

عەلی خامنەیی ، ‘غوڵامحسێن موحسینیی ئێژەیی” وەک جێگرەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی و سەرۆکی نوێی دەزگای دادی ئێران دەستنیشان کرد.

موحسینی ئێژەیی بەدرێژایی چل و سێ ساڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کارنامەیەکی ڕەشی لە وەزارەتی ئیتلاعات و دەسەڵاتی دادوەریی ئەو ڕژیمە بەجێ هێشتووە.

موحسینیی ئێژەی دەرچووی “مەدرەسەی حەقانی”یە. ئەو مەدرەسە ئاینییەی لە ساڵانی ١٣٤٠ هەتاوی لە شاری قوم بونیات نراوە و بەشێکی بەرچاوی کاربەدەستانی ڕژیمی کۆماریی ئیسلامی، بەتایبەت بەرپرسە ئەمنی و قەزاییەکانی، پەروەردە کردووە.

ئەو وەک کەسێکی تۆندئاژو و دیاری ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران و نزیک لە عەلی خامنەی دادەنرێت.

ئیژەی هاوشان لە گەل ئیبراهیم ڕەئیسی ئەندامی کۆمیتەی مەرگ بووە لە دەیەی شەستی هەتاوی دا و دەستی لە کومەڵکوژی کردنی هەزران گیراوی سیاسی دا هەبووە.

ناوی غوڵام حسێن موحسێن ی ئیژەیی لە پال ناوی رەئیسی وەک تاوانباری دژە مرویی، لە ناو لیستی ڕەش و گەمارۆەکانی یەکیەتی ئەوروپا و ئەمریکادایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌