کوردستان

پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر ماڵان و دەیان چالاکوانی کوردیان دەستگیر کرد

دادگای تورکیا بە بیانۆی ئەندام و لایەنگری رێکخستن،بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ ١٠٥چالاکوانی کورد دەرکرد و ئەمرۆ پۆلیس لە شارەکانی ئامەد،ئیستەنبوڵ، ئەنقەرە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان و دەیان کەس دەستگیر کراون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژاسنی فورات، لە پۆلیس و هێزە ئەمنیەکان لە ناوچەکانی لیجە،هەزرۆ و کاراز-ی ئامەد هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چەندین چالاکوانی کورد دەستیان بە تاڵان کردنی ئەو ماڵانە کردووە.

شایانی باسە دوێنی دادگای دەستووری تورکیا بڕیار داخستنی هەدەپەی پەسەند کرد و ئەوەش نارەزایەتی ڕای گشتی گەلی کورد و ئازادیخوازانی لە تورکیا لێکەوتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌