کوردستان

هەپەگە: لە ئاڤاشین سێ داگیرکەری دیکە کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەڵ-هەپەگە لە ڕاگەیاندراوی ئەمرۆیدا سەبارەت بە چالاکی گەریلاکان دژی سوپای داگیرکەری تورکیا دەلێت؛ گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ئاڤاشین زەبری قورسیان لە داگیرکەران وەشاندووە.

بە پێ ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە ئەمرۆ ٢٢ی مانگ لە ناوچەی گرێ سووری سەر بە ئاڤاشین لە ئەنجام چالاکی گەریلاکاندا داگیرکەرێک کوژراوە.

هاوکات و لە چالاکێکی دیکەی گەریلاکان هەر لە ناوچەیەدا دژی سوپای داگیرکەری تورکیا دوو داگیرکەر کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

هەپەگە دەشڵێت: شەڕ لە هەڕێمەکە بەردەوامە و دوێنی سوپای تورکیا چەندین جار بە فڕۆکەی شەڕکەر و هێلیکۆپتەر هەرێمەکانی مەتینا،زاپ و ئاڤاشین بۆردمان کردووە.

لەو بۆردمان و هێرشە ئاسمانیەدا گەریلاکان هتچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌