کوردستان

هونەرمەندێکی میللی لە هەولێر کوژرا

لە هەولێر هونەرمەندێکی میلـلی کوژرا و سەرۆکى کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان-یش ڕووداوەکە بە تیرۆر ناو دەبات و داوای لێکۆڵینەوەی جدیی دەکات.

جەزاى ساز، سەرۆکى کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان، لە نووسراوێکدا لە فەیسبوکى تایبەتى خۆى نوسیوێتى، بەناوی دەستەی باڵای کۆمەڵەکەمانەوە بەتوندی ئیدانەی تیرۆرکردنی ئەندامی کارای کۆمەڵەکەمان جوانڕۆی باڵەبان، دەکەین کە بە دڕندانە ترین شێوازی تیرۆر لە پایتەختی کوردستان لە شاری هەولێر کوژراوە

هەروەها، داوای لە دەزگای ئاسایشی هەرێم و پۆلیسی هەولێر کردووە”لێکۆڵینەوەی جددی لەو تاوانە دڕندانەیە بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە ڕووداوەکانى کوشتن و خۆکوشتن لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان زیادیکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌