کوردستان

مانگرتن و ئیشکگری گیراوانی سیاسی و چالاکوانانی کورد بۆ ئازادی ئۆجالان بەردەوامە

مانگرتن لە خواردنی بە نەوبەتی گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە گرتووخانەکانی تورکیا ئەمرۆ ٢٠٨ ڕۆژی پڕ کردەوە.

ئەو مانگرتنە لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠وە، بۆ نارەزایەتی دەربڕین دژی گۆشەگیری لە ئیمرالی و پێشێلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە گرتووخانەکانی تورکیا دەستی پێکردووە.

لە لایەکی دیکەوە بۆ هەمان مەبەست و پشتیوانی لە داواکاری گیراونی سیاسی مانگرتوو، لە مەخمور بە پێشەنگایەتی ژنان ئیشکگری و مانگرتن لە خواردنی بە نەوبەت ئەمرۆ ١٨٧ ڕۆژە بەردەوامە.

هەروەها چالاکی هاوشێوەی مەخموور، لە کامپی پەنابەرانی لاڤریۆ-ی یونان ئەمرۆ ١٧٠ ڕۆژە بەردەوامە.

گیراوانی سیاسی و چالاکوانانی کورد جەخت لە سەر بەردەوامی مانگرتنەکەیان تا گەیشتن بە داواکارییەکانیان دەکەنەوە و بانگ لە ڕای گشتی گەلی کورد و ئازادیخوازان دەکەن لەم بارەیەوە و هەروەها سەبارەت بە بەردەوامی گۆشەگیری دژی ڕێبەر ئۆجالان کاردانەوەیان هەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌