ژن کوردستان

سۆزدار ئاڤێستا: گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زاپ و مەتینا لە سەر هێڵی شەهید زیلان بەرخۆدان دەکەن

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی گشتیی کەجەکە بەشداری بەرنامەی تایبەتی ستێرک تی.ڤی بوو و لە بەشی دووەمی بەرنامەکەدا سەبارەت بە شەهیدانی مانگی ژووەن و تیرۆرکردنی دەنیز پۆیراز ئەندامی هەدەپە قسەی کرد

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە، سەرجەم شەهیدانی مانگی ژووەنی بە ڕێزدارییەوە بەبیر هێنایەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ چالاکیی شەهید زیلان ئەنجام دا.

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە وتی: چالاکیی هەڤاڵ زیلان لە تێکۆشانی ئازادیماندا یەکەمین چالاکیی فەداییە. ئەو چالاکییە وڵامێک بوو بۆ پیلانەی لە ٦ی مەی ساڵی ١٩٩٦ لە دیمەشق لە دژی ڕێبەر ئاپۆ پێکهاتبوو. دەوڵەتی ئەو کاتەی تورکیا واتە تانسۆ چیلەر، مەحمەد ئاغار و دۆغان گونەش بۆ ئەوەی ڕێبەرمان لەناو ببەن، ئەو هێرشەیان ئەنجام دابوو.

سۆزدار لەبارەی چالاکییەکەی شەهید زیلان ڕایگەیاند: “هەڤاڵ زیلان لە بواری ئایدۆلۆژیکەوە تێگەیشتنی قووڵی هەبوو. دەیزانی کە هێرش بۆسەر ڕێبەر ئاپۆ بە واتای لەناوبردنی گەلی کورد و تێکشکاندنی تەڤگەری ژنانە. بۆیە چالاکیی لەو شێوەی ئەنجام دا.

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە سەبارەت بە هۆکاری ئەوەی کە شەهید زیلان هەرێمی دەرسیمی وەک شوێنی چالاکییەکە هەڵبژاردووە، وتی: “شوێنی چالاکییەکە زۆر واتادار بوو. هەڤاڵ زیلان ناوی خۆی لە گەلی زیلان وەرگرتبوو. ئێمە دەزانین لە گەلی زیلان چەندەها کورد کۆمەڵکوژ کراون. هەروەها هەرێمی دەرسیمیشی وەک شوێنی چالاکییەکەی هەڵبژاردبوو. ئەو لە ناخی دڵییەوە هەستی بە ئازاری قەتڵوعامەکانی گەلی زیلان و هەرێمی دەرسیم دەکرد.

سۆزدار ئاڤێستا سەبارەت بەو نامەی کە شەهید زیلان لەدوای خۆی بەجێی هێشتووە، وتی: هەڤاڵ زیلان لەو نامەیەدا باسی ئەوە دەکات بۆچی ئەو چالاکییەی ئەنجام داوە. ڕێبەر ئاپۆ ئەو نامەیە وەک مانیفێستێک هەڵدەسەنگێنێت. هەر ڕستەیەکی ناو نامەکە زۆر بە نرخە. سەبارەت بە ڕێبەرتی دەڵێ ئەگەر لە مێژوودا سەرۆکێکی ئاوا زانامان هەبووایە، قەت ڕەوشی کوردستان وەک ئێستا نەدەبوو. هەڤاڵ زیلان گوتبووی خۆزگە بێجگە لە گیانی خۆم شتێکی ترم هەبوایە بیبەخشم. دوای چالاکییەکە ڕێبەر ئاپۆ وتی زیلان فەرماندەی منە. ٢٥ ساڵ بەسەر ئەو چالاکییەدا دەرباز بووە. بەڵام ئێستاش هەر ڕۆژ کە تێدەپەڕێت، زیاتر لە بایەخی ئەو چالاکییە تێدەگەین. بە هەزاران کەس ناوی منداڵەکانیان ناوە زیلان و ئەو منداڵانە ئێستا لەناو ڕیزەکانی یەژەئاستار، یەپەژە، یەژەشە و هەپەژەدا شەڕ دەکەن. بەناوی زیلان، بێریتان و سەما تێدەکۆشن. چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان لە چالاکییە ئەولاترە و بووەتە ڕێبازێک.

سۆزدار ئاڤێستا بە ئاماژەدان بەوەی کە پەکەکە و پاژک حیزبی شەهیدانن، وتی: “ئێمە وەک ژنانی ناو تێکۆشانی ئازادی قەرزداری ڕێبەر ئاپۆین. قەرزداری هەڤاڵان سارا، زیلان و سەماین. ئەوان مۆرکی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانی ئێمە داوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌