ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەڵگەی سیخوڕی ئازەربایجان بە هاوکاری تورکیا لە سوریا ئاشکرا بوو

ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاستی ڕوسیا، دەستی گەیشتووە بە هەندێک نامەی نهێنی کە چالاکییە سیخوڕییەکانی ئازەربایجان لە سوریا و دەستهەبوونی لە قەیرانی سوریا ئاشکرا دەکات.

ناوەندەکە لەوبارەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێدا هاتووە: کەسێک بەناوی حسێن ئەزبەری، ئەفسەر لە دەزگای سیخوڕیی ئازەربایجان و بەرپرسی هەماهەنگی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا، لە ئێستادا بەرپرسی کارگێڕی و دارایی گروپی تیرۆریستی سوپای موهاجرین و ئەنسار سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستیی “تەحریر شام-ـە.

لە بەردەوامیی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: حسێن ئەزبەری جگە لەو بەرپرسیارێتییە، هەروەها بەرپرسە لە چاودێریی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان لە تورکیا بۆ گروپە چەتەکان لە سوریا و بە تایبەتی لە ئیدلب.

ناوەندەکە هەروەها بە پشتبەستن بە هەندێک نامەی نهێنی، ئاشکرایدەکات کە چالاکییە سیخوڕییەکانی دەزگای هەواڵگیریی ئازەربایجان بە تەواوەتی بە هاوکاریی دەوڵەتی تورکیا دەکرێت و ئەو وڵاتە دەستی هەیە لە قەیران و ئاڵۆزییەکانی سوریا بە تایبەتی لە پاریزنگای ئیدلب.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌