کوردستان

بەرپرسێکی گۆڕان: بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ شەڕی نێوان لایەنە کوردییەکان نین

دلێر حسێن سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە داگیرکارییەکانی تورکیا و هەوڵەکانی پەدەکە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆیی قسەی کرد و وتی: سەرکۆنەی ئەو داگیرکاریانە دەکەین. لەڕووی یاساییەوە هیچ وڵاتێک بۆی نییە دەستدێژیی بکاتە سەر وڵاتێکی دیکە و سنوورەکەی ببەزێنیت. لە ڕووی دەستوورییشەوە بە ڕوونی ئاماژە بەوە کراوە کە دەبێ سەروەریی عێراق پارێزراو بیت.

دلێر حسێن سەبارەت بە شەڕانگێزییەکانی پەدەکەش تەئکیدی لەسەر یەکدەنگیی و یەکڕیزیی گەلی کورد کردەوە. لەو بارەیەوە وتی: دەبێ یەکدەنگ بین تا دووژمن زەفەرمان پێ نەبات و سود لە کەلێنی نێوان هێزە کوردییەکان وەرنەگرێت. ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەوەدا بووین هەموو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە کۆک و تەبا بن. بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ شەڕ و ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان نین.

سەبارەت بە بانگەوازی پەکەکەش بۆ ئاشتیی و گفتوگۆ دەلێت کە ئەوان وەک گۆڕان بە دەم هەموو بانگەوازییەکەوە دەچن و ئامادەن دەستپێشخەری بکەن بۆ گفتوگۆی لایەنە کوردستانییەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌