کوردستان

چەکدارانی تورکیا لە سنووری چالدێران کۆلبەرێکی ڕۆژهەڵاتی یان کوشت

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە کە چەکدارانی ڕژیمی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ لە سەر سنووری دەستکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

کۆڵبەرەکە گەنجێکی ٢١ ساڵان بە ناوی “عەزیز محەمەدزادە” و خەڵکی گوندی “قزڵ ئەرخ”ی ماکۆیە.

بەگوێرەی هەواڵەکە تەرمی عەزیز بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری وان لە باکووری کوردستان گواستراوەتەوە و هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌