کوردستان

پارێزەران جارێکی دیکە بۆ بینینی ئۆجالان سەردانی داوکاری گشتی بورسایان کرد

ئەمڕۆ هەریەک لە مەزلوم دینچ، ئیبراهیم بیلمەز، نەوروز ئویسال و سەربای کۆکلو، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت، داواکاریی دیداریان پیشکەشی داواکاری گشتی کۆماری بورسا کرد.

پارێزەران دوای ٨ ساڵ ڕێگریی، لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ و لە دوایین جاریشدا لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانیبویان چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌