جیهان

نیکوڵ پاشینیان سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی ئەرمینیا ڕاگەیاند

لەگەڵ کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئەرمینیا، نیکۆڵ پاشینیان بانگەشەی ئەوەدەکات، کە هاوپەیمانییەتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە سەرکەوتووە.

هەڵبژاردنەکە دوێنێ بەڕێوەچوو و نزیکەی ٢٠ پارتی سیاسیی و چوار هاوپەیمانێتیی گەورە تێدا بەشداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی هەڵژاردنەکان، دوای جیاکردنەوەی ٧٥٪ی دەنگەکان، هاوپەیمانیی مەدەنی بە سەرۆکایەتی نیکۆڵ پاشینیان سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەو وڵاتە، بە بەدەستهێنانی ٥٥.٦١٪ی دەنگەکان، تا ئێستا سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانە و هاوپەیمانیی دیکە بە سەرۆکایەتی ڕابێرت کۆچاریان بە بەدەستهێنانی ٢٠٪ی دەنگەکان، لە پلەی دووەم دایە.

دەوترێت هێشتا دەنگەکان بە تەواوەتی جیانەکراونەتەوە، بەڵام نیکۆڵ پاشینیان لە هەژمارەکانی خۆی لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، خۆی و هاوپەیمانێتییەکەی وەک سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند.

ڕۆبێرت کۆچاریان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و ڕکابەریی سەرەکیی پاشینیان،دەلێت ساختەکاری کراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌