کوردستان

لە گرێسپی شەڕە و قەسەدە وڵامی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەداتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بە چەکی قورس دەستیان کردووە بە تۆپباران کردنی گوندەکانی رۆژئاوای گرێسپی.

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی- قەسەدە، لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا، وەڵامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی دەدەنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤانانی قەسەدەدا، ئۆتۆمبێلێک بە دۆشکایەکەوە تێکشکێندرا، مۆڵگەیەک و ڕادارێکی سوپای داگیرکەری تورکیاش ڕووخێندراوە.

دەوترێت ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا  و چەتەکانی کوژراون و برینداربوون.

لە ئیستادا شەڕ لە هەرێمەکە بەردەوامە و شەڕڤانان وڵامی هێرشەکانی ئەدەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌