کوردستان

دەزگای لوتکە: لە شەش ساڵدا ١٧٣ کەس لە ڕێگەی کۆچبەریدا بیسەروشوێن بوون

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان، دوێنی لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا بە بۆنەی ڕۆژی جییهانی پەنابەران، باسی لە دۆخی پەنابەران کرد.

ئاری جەلال ڕایگەیاند؛ ، ١٧٣ کەس لە ماوەى شەش ساڵدا لە ڕێگەى کۆچبەرییدا بیسەروشوێن بوون، کە لە ئێستادا دۆسێەى تایبەتیان بۆکراوەتەوە و لەوانەش ١١ کەس بەهۆى پشکنینى dna وە ناسراونەتەوە لە پاش دۆزینەوەیان ڕادەستى کەسوکاریان کراونەتەوە.

بەپێی ئەو ئامارەی، ئاری جەلال خستییە ڕوو لە کۆتایی ساڵى ٢٠١٤ و لە سەرەتاى ساڵى ٢٠١٥، بەهۆى جەنگى دژى داعش لەم ناوچەیە و ڕێژەیەکى بەرچاو لە هاوڵاتیانى عێراقى و بە تایبەت هاوڵاتیانى هەرێم کۆچیانکردووە بەرەو دەرەوەى وڵات کە ڕێژەیەکى مەترسیدار و بەرچاو تۆماکراوە و زیاتر لە ١٨٢ هەزار کەس کۆچیان کردووە.

باسی لەوەشکرد، لە ئەمساڵدا پێنج کۆچبەر لە ڕێگەى کۆچدا گیانیان لەدەستداوە و دواتر بە هەوڵەکانى دەزگاى لوتکە تەرمەکانیان گەڕێنراوەتەوە و ڕادەستى کەسوکاریان کراونەتەوە.

دوێنێ ۷٠ ساڵ تێپەڕبوو بەسەر ڕاگەیاندنی جاڕنامەی کۆڕبەندی جیهانی ساڵی ۱۹٥۱ی جنێف بۆ مافی پەنابەران.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌