کوردستان

دادگای دەستووری تورکیا داواکاریی داخستنی هەدەپەی قبووڵکرد.

دادگای دەستووریی تورکیا کاتژمێر دەی بەیانیی ئەمڕۆ ٣١ جۆزەردانی ١٤٠٠، دانیشتنی سەرەتایی بۆ بڕیاردان لەبارەی ئەو دۆسیەی لەلایەن سەردۆزگەرییەوە دژی هەدەپە ئامادە کرابوو، ئەنجام دا.

لە دانیشتنەکەدا داخوازیی داواکاری گشتی بۆ زەوتکردنی هەموو موڵک و سامانەکانی هەدەپە ڕەت کرایەوە.

سەردۆزگەری ڕژیمی تورکیا ڕۆژی حەوتی ژووەن بە مەبەستی داخستنی هەدەپە دۆسیەنامەیەکی ٨٤٣ لاپەڕەیی ڕادەستی دادگای دەستووری کردبوو. لە دۆسیەنامەکەدا هەروەها داوا کرابوو هەر چەشنە چالاکییەکی سیاسی لە ٤٥٢ ئەندام و کادری هەدەپە قەدەغە بکرێت. دادگای دەستووری تورکیا ئەوکات ئەو دۆسیەی ڕەت کردبووەوە و بۆ سەردۆزگەری گەڕاندبووەوە.

دۆسیەکە ئێستا بە هەندێ گۆڕانکارییەوە لەلایەن دادگای دەستوورەوە پەسەند کراوە.

دادگای دەستووریی ڕژیمی تورکیا کە لە پازدە ئەندام پێکهاتووە، لە ماوەیەکی دیاریکراودا بە ئامادەبوونی پارێزەرانی هەدەپە بڕیار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەدات. بڕیاری داخستنی هەدەپە، پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی دادگایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌