ژن

سۆزدار ئاڤێستا: ئەرتەشی تورکیا ناتوانێ بەرخۆەدانی کوردان تێکبشکێنی مەترسیەکە خەیانەتی ناوخۆییە

سۆزدار ئاڤیستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە نرخاندنی بۆ رەوشی هەنوکەیی ناوچەکە، مانگرتنەکان بۆ هەڵوەشانەوەی گۆشەگیری ئیمرالی و هەوڵدانەکانی پەدەکە بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی کرد. سۆزدار ئاڤێتسا دەڵێ: دەبێ پەدەکە دەست لەو سیاسەتەی هەڵگرێ.

ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا لە بەرنامەیەکی ستێرک تیڤی دا بەشدار و باسی لە گۆشەگیری چڕی ئیمرالی کرد و وتی: گەل بۆ ئازادی فیزیکی ڕیبەر ئۆجەلان لە چالاکی بەردەوام دان. ئێمە لە ١٢ی سپتامبری ٢٠٢٠ ەوە کەمپەینی کات کاتی ئازادیەمان دەست پێکردوە. ئەو کەمپەینە کاریگەریەکی بەرچاوی داناوە، حکومەتی تورکیا گوشەگیری چڕتر کردووە و ئەوەش ئەو حکومەتە بەرەو هەڵوەشانەوە دەبات. ڕژیمی تورکیا لە ناو قەیراندایە. قەیرانەکان ئابوری، سیاسی و کۆمەڵایەتین. ئەو قەیرانانە گریدراوی گۆشەگیرین. کەمپەینی کات کاتی ئازادییە گرینگە و پێویستە چالاکیەکانی گەل هەروا بەردەوام بن.

سۆزدار ئاڤێستا باسی لە مانگرتنی زیندانیانی دۆزی ئازادی لە زیندانەکانی تورکیا کرد کە چەندین مانگە بێپسانەوە بەردەوامە و داوای هەڵوەشانەوەی گوشەگیری دەکەن و وتی: گەلەکەمان، تەڤگەرەکەمان و هەڤاڵانمان لە زیندانەکان لە تێکۆشانێکی کەموێنەدان و ئەم تێکۆشانە بە ئەنجام دەگات.

ئاڤێستا باسی لە هێرشە داگیرکاریەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان کرد و وتی: گریلاکان لە بەرخۆەدانێکی کەموێنەدان و ئەوەش ورەی داوەتە گەل. ئەو هێڕشانە بۆ رژیمی ئەردوغان بێئەنجامن و ئەوەش توشی تەنگەتاوی کردووە. ئەو مەترسیەی رووبەرووی بەرخۆەدانی گریلاکان دەبێتەوە سوپای تورکیا نییە بەڵکوو جووڵەی هێزەکانی پەدەکەیە. وەک هەموو لایەک ئاگادارن لە ماوەی ڕابوردوودا کۆبونەوەی ناتۆ هەبوو. یەکێک لە باسەکانیان لێدان لە پەکەکە بوو. لەم کاتە هەستیارەدا جوڵەی هێزەکانی پەدەکە بۆ تەواو کردنی ئەو پلانەیە.
ئەندامی کۆنسەی بەڕیوەبەری کەجەکە رایگەیاند: ئەگەر گەلی کورد تێکبشکێ ئەوا نە لەبەر ئەوەیە کە دەوڵەتی تورکیا بەهێزە بەڵکوو لەبەر ئەوەیە خیانەتی ناخۆێی لە ئارادیە. هاوکاریەکانی پەدەکە بۆ سوپای داگیرکەری تورکیا هۆکاری سەرەکیی تێكشکانی کوردان دەبێ. داواکارین لە پەدەکە واز لە سیاسەتی هاوکاریکردنی تورکیا بێنی و هێزەکانی لە روبەوڕی گریلاکان بکشێنێتەوە.

لە کۆتایدا سۆزدار ئاڤێستا گوتی: گەلەکەمان مەترسیەکەی هەست پێکردوە و هەڵۆێستی هەیە. بێگومان هەڵۆێستیکی زۆر گرینگە. هێرشەکانی سوپای تورکیا بەردەوامە و گرینگە میدیاکانی پەدەکە واز لە پرۆپاگەندەی چەواشەکارانە بێنن. لەم کاتە هەستیارەدا گەلی کورد پێویستیەکی زۆری بە هاوخەباتی و هاو هەڵوێستی هەیە. دەبێ گەلی کورد لە سەرتاسەری کوردستان و جیهان هەستێتە سەر پێ و دژی داگیرکاری بوەستێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌