ئێران

شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران تەواو بوو و باسی دیاری کردنی رەئیسی وەک سەرۆک کۆمار دەکرێت

بەر لەوەی بە فەرمی رابگەیندرێت کە کامە کاندیدی شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران کراوە بە سەرۆک کۆمار، حەسەن روحانی و کاندیدەکانی دیکە پیرۆزبایی لە ئیبراهیم ڕەئیسی دەکەن.

حەسەن ڕوحانی لە میانەی پەیامەکەیەوە نووسیویە؛ براوەی هەڵبژاردنەکان دیاری کراوە و من پیرۆزبایی لێ دەکەم، بەڵام چونکە هیشتا ڕانەگەیندراوە ناوی ناهێنم.

ناسر هێمەتی یەکێکی دیکە لە بەربژێرەکان بە فەرمی ناوی ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆک کۆماری تازە هێناوە و پیرۆز بایی لێکردوە.

هەر وەها لە زۆربەی ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتیشەوە دیاری کردنی رەئیسی وەک سەرۆک کۆماری تازە باسی لێوە کراوە.

لای خۆیەوە ئیبراهیمرەئیسی، داوای لە خەڵک لایەنگرانی کردووە، پەلە نەکەن و پێش راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان نەکەون.

ڕۆژی هەینی ٢٨ جۆزەردانی ١٤٠٠ شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و ئەنجۆمەنی شار و گۆندەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوە چوو.

هیشتا بە فەرمی ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە ڕانەگێندراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌