ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سوپای تورکیا گوندەکانی کانتۆنی شەهبا تۆپباران دەکات

بە پێ زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار،پێش نێوەڕوی ئەمرۆ ٢٩ ی جۆزەردانی ١٤٠٠م، تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا دەستیان بە تۆپباران کردنی گوندەکانی کانتۆنی شەهبا کردووە.

ئەو گوندانەی تۆپباران کراون بریتین لە زنۆیان، سەلالێ و تل عەنییی سەر بە کانتۆنی شەهبا .

تا ئیستا زیانەکانی ئەو هێرشەی سوپای داگیرکەری تورکیا نەزانراوە و دەوترێت هیشتا ناوەناوە تۆپبارانەکە بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌