جیهان

ئەمریکا سیستەمی مووشەکی پاتریۆت لە ٤ وڵاتی عەرەبی دەکشێنێتەوە

بە پێ ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی وال ستریت جۆرناڵ، ئەمریکا بەشێک لە هێزەکانی لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست و سیستەمی مووشەکی پاتریۆت لە چوار وڵات عەرەبی دەکشێنێتەوە .

ئەو سەرچاوەیە لە زاری بەر پرسانی دەوڵەتی بایدن-ـەوە دەلێت؛ ئەمریکا دەیەویت بە کشانەوە بەشێک لە هێز و توانای سەربازی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ،لە سەر ئالوزیی و کیشمەکێشەکانی لە گەڵ رووسیا و چین چڕ ببێتەوە.

بە پێ راپۆرتەکەی وال ستریت ژۆرنال، ئەمریکا سیستەمی موشەکی پاتریۆتی لە وڵاتانی عێراق، کۆیت،ئەردەن و عەرەبستان دەباتە دەرەوە.

ئەمریکا هەروەها سیستەمی پاراستنی مووشەکی ناسراو بە “تاد” لە عەرەبستانیش دەکشێنێتەوە.

دەوترێت ئەم بڕیارەی دەوڵەتی نۆی ئەمریکا ،لە دوای گفتۆگۆی “لۆید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لە گەڵ محەمەد کوڕی سەلمان جێ نشینی سعودییە، لە مانگی ژۆئەنی ئەمساڵدا گیراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌