ئێران

ئێران بە فەرمی رئیسی وەک هەشتمین سەرۆک کۆمار ڕاگەیاند

تەلەفزیۆن و ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی ئێران ، ئیبراهیم رەئیسی یان وەک هەشتەمین سەرۆ کۆماری ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

ئیبراهیم ره‌ئیسی پێشتر سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران بوو لە دوایی حەسەن رۆحانی دەبێت بە هەشتەمین سەرۆک کۆمار لە ماوەی ٤٢ ساڵ دەسەڵاتی مەلاکان بە سەر ئێراندا.

سه‌ید ئیبراهیم ره‌ئیس ئه‌لساداتی کەسێکی بناژوخواز و نزیک لە عەلی خامنەیی رێبەری ئایینی ئێرانە.

خەڵکی مەشهەد و لە بنەماڵەیکی ئایینی شێعەیە، لە دەیەی شەستی هەتاویدا جێگری داوکاری گشتی تاران بووە.

رئیسی لە بڕیاردرانی تیرباران کردن و لە سێدارەدانی بە کۆمەڵەی چەپەکان و نەیارانی رژیمی خۆمەینی بووە لە ساڵەکانی دەیەی شەستی هەتاویدا.

له‌ ساڵانی ٢٠٠٤ تاكو ٢٠١٤  دەبێت جێگری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ،لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٦ داوکاری گشتی ئێران بووە

ساڵی ٢٠١٩دەبێت بە سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ئەمرۆ ١٩ ژۆئەنی ٢٠٢١ کرا بە سەرۆک کۆماری ئێران.

دوێنی هەینی ٢٨ خۆزەردانی ١٤٠٠ شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و ئەنجۆمەنی شار و گۆندەکان لە ئێران بە رێوە چوو و ئەمرۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی دەوڵەتی ئێران، بە فەرمی جیاکردنەوە دەنگەکانی ڕاگەیاند و دەڵێت؛ ئیبراهیم رەئسی ٦٢ لە سەدی دەنگەکانی بە دەست هێناوە.

حکومەتی ئێران بانگەشەی ئەوەدەکات کە ٢٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە و ئیبراهیم ڕەیسی بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانە.

پارت و لایەنە سیاسیەکان و زورینەی خەڵک لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو هەڵبژاردنەیان وەک شانۆ و بۆ ڕەوایەتی دان دەسەڵاتی رژیم و هەروەها نادیمۆکراتیک بە ناو کرد و بایکوتیان کردبوو.

بەپێی ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی کە دوێنێ تا درەنگانی شەو لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە ، ڕێژەی بەشداریی خەڵک لەم هەڵبژاردنەدا زۆر کەمتر بووە لە هەموو هەڵبژاردنێکی دیکە لە مێژووی ئێراندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌