ژن کوردستان

یەرەکە: گەریلایەکمان لە ئەنجامی کەمینی بەکرێگیراوان و پاسدارەکانی رژیم لە بانە گیانی بەخت کرد

بە گوێرەی ناوەندی چەپەمەنی و راگەیاندنی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە ڕۆژی نۆی ئەم مانگە گروپێک لە گریلاکان لە کاتی پێکهینای ئەرکی ڕیکخراویی خۆیان بوون. ئەو گریلایانە لە گوندی بنەخۆێ سەر بە شارەستانی بانە دەکرێنە ئامانجی هێرشێکی چەکدارانەی داگیرکەرانی ڕژیمی کۆنەپەرەستی حاکم بەسەر گەلانی ئێران و لە ئەنجاما گریلایەک بە ناوی ڕێڤان زاگرۆس گیانی بەخت کردووە.

سەبارەت بە کەسایەتی و ناسنامەی ئەو گەریلا گیانبەخت کردووە یەرەکە نووسیویەتی: هەڤاڵ زاگروس ساڵی ١٩٩٥ لە میتروپولەکانی ئیستانوبل لە دایک بو، بنەماڵەکەی وڵاتپارێزن. ساڵی ٢٠١١ بەشداری تێکۆشانی جەوانانی دەبێ و چالاکانە لە پێناو بەرێکخستنکردنی دەوروبەرەکەیدا دەکەوێتە هەوڵدان.حەزێکی زۆری بۆ موسیقا، سانوگەری و کاری هونەری هەبوو.

هەڤاڵ ڕێڤان زاگروس بڕیاری دا بۆ بەرەنگار بونەوەی زوڵم و زوری داگیرکەران ڕوو لە چیا ئازادەکانی کوردستان بکات وساڵی ٢٠١٤ بو بە گریلا و جلی گریلای لەبەر کرد، چەکی پاراستنی رەوای لەشان.سنورە دەستکردەکانی شکاند و کوردستانی گەورەی کردە گوڕەپانی تێکۆشانی شورشگێڕێ.

یەرەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا نوسیویە: هەڤاڵ رێڤین زاگروس لە هەموو دەڤەرە ئاستەم و دژوارەکانی تێکۆشانا وەک گریلایەکی ئازادی خزمەتی کرد، لە چیای شاهۆ و ناوچەی داڵاهۆ دا ئەرکی خۆی پێکهیانبوو. مروڤێکی بە هەست و هەستیار بو، لە ناو هەڤالەکانی دا جێگەی ڕیز و خوشەویستی بو، کار و کردەوە و هەڵس وکەوتەکانی ببونە جێگەی سەرەنجی خەڵک و هەڤاڵانی . ئەو بەرپرس و خاوەن روڵ لە پێکهێنانی بەرپرسیارەتەکیدا بو.

یەرەکە بەمجۆرە بەردەوام بووە: هەڤاڵ ڕێڤان زاگرۆس وەک ژنە گریلایەک بە بەرپرسیارەتی گەورەوە خولیای ئازادی کوردستان و بنیات نانی کۆمەڵگیەکی یەکسانی لە مێشکا بو و بێ ماندووبون بۆ گەیشتن بەو خەونەی لە هەوڵدان دابو.
ناسنامەی ژنە گریلای شەهدی یەکە بەم جۆرە راگەیندراوە:
هێزل ئاجون ناسرو بە ریڤان زاگرۆس
ناو و پاشناو: هێزل ئاجۆن
ناسراو بە: ڕێڤان زاگرۆس
ساڵی بەشداری:٢٠١٤-٠٣-٠١
شۆێن و کاتی شەهیدبون: ٢٠٢١-٠٦-٠٩ بانە


لە کۆتایدا یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایان گەیاندوە: سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵی شەهید و گەلی کورد دەکەین و بە بنتاتنانی کۆمەلگەیەکی ئازاد و دیموکرتیک و تێکشکانی داگیرکەران توڵەی شەهیدەکانمان دەکەیەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌